پاپای ڤاتیکان: رێگەدان بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز رەتدەکەینەوە
لاڤە
٣ی تەمووزی ٢٠٢٣
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بە رۆژنامەی "ئیتحاد ئیماراتی" راگەیاند، رێگەدان بە سوتاندنی قورئان کارێکی رەتکراوە و ئیدانەکراوە.
پاپای ڤاتیکان ھەروەھا نیگەرانی و توڕەیی خۆی دەربڕی بەرامبەر ھەر کەس و لایەنێک کە ھانی ئەو جۆرە کردەوانە دەدەن.
وتیشی، ھەر کتێبێک کە بە پیرۆز دابنرێت دەبێت رێزی لێبگیرێت و رێز لە پەیڕەوانیشی بگیرێت، نابێت ھیچ کات ئازادی رادەربڕین بقۆزرێتەوە و بێڕێزی بکرێت.