ئێران داوا لە ھاووڵاتییەکانی دەکات سەردانی فەڕەنسا نەکەن
ئایار
٢ی تەمووزی ٢٠٢٣
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێویستە حکومەتی فەڕەنسا پابەند بێت بە بنەماکانی رێزگرتن لە مرۆڤایەتی و ئازادی بیربۆچوون و مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و مامەڵەی رەگەزپەرستانەی بەرامبەر ھاووڵاتییەکانی رابگرێت.
وتیشی، لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکانی فەڕەنسا دەکەن و بەھۆی ئەو رەوشە نائارامەی ھەیە، داوای لە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد، سەردانی فەڕەنسا نەکەن و ئەوانەشی لەو وڵاتە دەژین، لە ھاتوچۆی ناپێویست دووربکەونەوە.