سەلوان مۆمیکا: ئامادەم لە ١٠ رۆژی تردا جارێکی تر قورئان بسوتێنم
رێبوار
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
سەلوان مۆمیکا تەمەن ٣٧ ساڵ و پەنابەری عێراقی لە وڵاتی سوید، بە رۆژنامەی ئێکسپرسن-ی سویدی وتووە، لەماوەی ١٠ رۆژدا ئاڵای عێراق و وێنەیەکی قورئان لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکھۆڵم دەسوتێنێت.
راشیگەیاندوە، پێشوەختە زانیاری ھەبووە لە کاریگەرییەکانی ئەو کارەی کردوویەتی و ھەزاران ھەڕەشەی کوشتنی پێگەیشتووە.
سەلوان مۆمیکا، لەیەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە بەردەم گەورەترین مزگەوت لە ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید و بە چاودێری پۆلیسی ئەو وڵاتە وێنەیەک لە قورئانی پیرۆزی سوتاند، ئەوەش نیگەرانی و ناڕەزایی وڵاتانی ئیسلامی بەدوای خۆیدا ھێناو ئیدانەیان کرد.