ئێران حەفتانە سزای لە سێدارەدان بەسەر زیاتر لە ١٠ کەسدا دەسەپێنێت
٩ی ئایاری ٢٠٢٣
ڤۆڵکەر تورک، کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرباری ئیدانەکردنی لە سێدارەدان لە ئێران رایگەیاند، لە سێدارەدان لە ئاستێکی ترسناکدایە و بە تێکڕایی ھەفتانە ١٠ کەس لەو وڵاتە حوکمی لە سێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێنرێت.
بەپێی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا لە ئێران لانی کەم ٢٠٩ کەس لە سێدارە دراون.
ئێران یەکێکە لەو چەند وڵاتە کەمەی جیھان کە حوکمی لە سێدارەدان دەسەپێنێت و ساڵی رابردووش ٥٨٠ کەسی لە سێدارە داوە، لە ساڵی ٢٠١٥دا بەرزترین ئاستی لە سێدارەدانی تۆمار کرد و تەنیا لەو ساڵەدا ٩٧٢ کەسی لە سێدارەدا.


