ئەمریکا بەبەھای ١.٢ ملیار دۆلار ھاوکاری سەربازی پێشکەشی ئۆکراین دەکات
گۆران
٩ی ئایاری ٢٠٢٣
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا( پەنتاگۆن) لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، بەرداوم دەبن لە ھاوکارییکردنی ئۆکراین و لە نزیک ترین کاتدا سیستمی بەرگری ئاسمانی و چەک و جبەخانەیان رادەست دەکەن، ئەوەش بە مەبەستی بونیادنانەوەی ھێزەچەکدارەکانی ئۆکراین تا بەرگری لە خاکەکەیان بکەن و بەرپەرچی ھێرشەکانی رووسیا بدەنەوە
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین پێشوازی لەو ھاوکارییە کرد و دووپاتی کردەوە، ھاوکارییە نوێیەکان بۆ ھاودەنگیی لەگەڵ ئۆکراین لە رۆژێکی گرنگدایە کە رۆژی ئەوروپا و سەرکەوتنە بەسەر نازیدا.