لە ھێرشی موشەکی رووسیا بۆ سەر ئۆکراین دوو مەدەنی کوژران
٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣
لێپرسراوانی ئۆکراین رایانگەیاندوە، سوپای رووسیا شارو شارۆچکەکانی ئۆکراینیان موشەکباران کردوە و بەھۆیەوە لە شاری دنیبرۆ لە ناوەندی ئۆکراین دوو مەدەنی کوژران کە ژنێکی گەنج و منداڵە تەمەن سێ ساڵەکەی بوە.
ھاوکات شارەوانی کییەڤ رایگەیاندوە، ھێزەکانی بەرگری ئاسمانی ٢١ موشەکی کروزیان تێکشکاندوە و دوو فرۆکەی بێفرۆکەوانیشیان تێکشکاندوە.
ھەر بەپێی زانیارییەکان ھێرشە موشەکییەکانی زیانێکی زۆری مادییشیان داوە.
رووسیا لە وەرزی زستاندا بە شێوەیەکی رێکخراو شار و دامەزراوەکانی ئۆکراینی کردە ئامانج و لەم چەند مانگەی دواییشدا ھێرشەکانی چڕتر کردوەتەوە.