لێپرسراوانی ئیندۆنیزیا ئاشکرایان کردوە،  بەلەمێک کە ٧٤ کەسی لەسەر بووە، لە دورگەی ریوا ژێر ئاو کەوتوە، و زۆرینەی قوربانییەکانیش ژن و منداڵبوون.

ھەر بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا ١١ کەس گیانیان لە دەستداوە و تیمەکانی فریاگوزاریش ٦٢ کەسیان رزگار کردوە، و گەران بەشێون ونوبوویەکیشدا بەردەوامە.

شایەتحاڵەکان دەڵێن بەلەمە بە خێراییەکی زۆر لە تانجۆنگ بیناناعەوە بەرەو دوورگەی ریوا رۆشتوە، لێپرسراوانیش دەڵێن لێکۆڵینەوەیان بۆ ئاشکراکردنی ھۆکاری رووداوەکە دەستپێکردوە.
لە ساڵی ٢٠١٨دا لە رووداوێکی ھاوشێوەدا لە دوورگەی سومەتەرە لە ئیندۆنیزیا زیاتر لە ١٥٠ کەس ژێرئاو کەوتن.