بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ دوو ھەلیکۆپتەری جەنگی لە کاتی مەشقدا لە ویلایەتی ئالاسکای پێکیاندادا و بەھۆیەوە سێ فرۆکەوان گیانیان لە دەستدا، لە ماوەی مانگێکیشیدا ئەمە بۆ جاری دووەمە رووداوی لەوشێوەیە رووبدات.

تیپی ١١ی ئاسمانی سوپای ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە، فرۆکەکان لە جۆری ئاپاچی بوون و لێکۆڵینەوەکانیش لە بارەی ھۆکاری رووداوەکە دەستیان پێکردوە.

لە کۆتایی مانگی رابردوودا، دوو فرۆکەی سوپای ئەمریکا لە جۆری بلاک ھۆک لە ویلایەتی کنتاکی پێکیاندادا و بەھۆیەوە تەواوی سەرنشینەکانی کە ٩ سەربازبوون گیانیان لەدەستدا.