کۆشکی سپی تاوتوێی سەپاندنی سزا بەسەر دوو وەزیری ئیسرائیلدا دەکات
٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٤
٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٤
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن، لە تۆڕی کۆموڵایەتی X پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "بەم بۆنەیەوە جەخت لەداواکاریمان بۆ یەکخستنی ڕیزەکان دەکەینەوە کە هەموان پێکەوە کار بکەن بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری، بەردەوامی چاکسازی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی".
دەقی پەیامەکە
بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (علیه السلام) و خانەوادەکەی و یاوەرانی لە ڕۆژی عاشورا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلەکەمان و مەرجەعی باڵای ئایینی و موسوڵمانان دەکەین و ئەو قوربانییە گەورانە بیر دێنینەوە کە لە پێناو پابەندبوون بە وشەی حەق و چاکسازی و ڕەتکردنەوەی زوڵم و ستەم داویانە.
بەم بۆنەیەوە جەخت لەداواکاریمان بۆ یەکخستنی ڕیزەکان دەکەینەوە کە هەموان پێکەوە کار بکەن بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری، بەردەوامی چاکسازی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، باشترکردنی خزمەتگوزاری و ژیان و گوزەرانی وڵات و خەلکەکەمان.
سەرۆكی روسیا و سەرۆكی ئەمریكا لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا پرسی راگەیاندنی ئاگربەستیان لە ئۆكراین و گرفتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران یان تاووتوێ كرد و جەختیان لە گرتنەبەری رێكاری دیبلۆماسی كردەوە.
كۆشکی سەرۆكایەتی روسیا-كرملن رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمێر پوتن پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و دەربارەی دواین پێشهاتەكانی ئۆكراین و ئێران و سوریا و ناوچەكانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەیانکرد.
ئاماژەی بەوەش كرد، پوتن بە ترەمپی وتووە، پێویستە لەڕێی چارەسەری دیبلۆماسیەوە كۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنرێت، پێشی وتووە، روسیا دەستبەرداری ئامانجەكانی خۆی لە ئۆكراین نابێت، بەڵام ئامادەن دەست بە دانوستاندن بكەنەوە.
لەبارەی پرسی ئێرانیشەوە پوتن جەختی كردووەتەوە پێویستە دەست بە دانوستان بكرێتەوە و چارەسەرێكی كۆتایی بدۆزرێتەوە و رێككەوتنی ئەتۆمی ئەنجام بدرێت.
دوای نزیکەی دوو هەفتە تەرمی عەبدولڕەحمان خالیدی تەمەن حەوت ساڵ لە زێی بچووک دۆزاریەوە کە لە سەیرانگای بۆگد لەگەڵ باوکی و خوشکێکیدا خنکان.
لە رێکەوتی 21/6 لە سەیرانگای بۆگد خێزانێکی بە رەگەز عەرەب کە پێک هاتبوو لە "باوکێک و دوو منداڵ" کەوتنە ناو ئاوی سەیرانگەکەوە و دوای 13 رۆژ لە بێ سەروشوێنبوونی تەرمی کوڕەکە، ئەمڕۆ تەرمەکەی لەلایەن دانیشتووانی گوندەکەوە دۆزرایەوە.
رووداوەکە 13 رۆژ پێش ئێستا رویداوە و لەپاش گەڕانێکی درێژ ئەمڕۆ تەرمی منداڵەکە لەلایەن دانیشتووانی گوندەکەوە دۆزراوەتەوە.