ئەمریکا لەبارەی رۆژئاوای کوردستان ھۆشداری دەداتە تورکیا
هەژار
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بە فەرمانی ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ھێزەکانیان بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) و ھەموو جۆرە پێداویستییەکییان بۆ دابین دەکەن و چەکی پێویستیشیان بۆ دەنێرن.
وتیشی، ئەو ھەڵەیەی دۆناڵد ترامپ کردی و پشتی کردە کوردانی سوریا و عێراق، بایدن دووبارەی ناکاتەوە و بەھیچ شێوەیەک کورد کە ھاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکایە، بەتەنھا بە جێناھێڵێت، چونکە ھۆکاری سەرەکی لەناوبردنی داعش بوون لە سوریا و عێراق.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند، تورکیا رۆڵێکی خراپی لەسوریا ھەیە و بووەتە ھۆی بەھێزکردنەوەی گروپە تیرۆریستییەکان، بۆیە بەتوندی ھۆشدارییان داوەتە ئەنقەرە کە ھەر ھێرشێکی زەمینی بۆ سەر ھەسەدە، کردنە ئامانجی ھەوڵ و کۆششی ئەمریکایە لە سوریا.



