ناتانیاھۆ بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل راسپێردرا
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
ناتانیاھۆ ٢٨ رۆژ وادەی بۆ دانراوە تاوەکو حکومەت پێکبھێنێت و ئەگەر پێویستیشی کرد، کاتەکە بۆ ماوەی ١٤ رۆژی دیکە درێژ دەکرێتەوە.
راشیگەیاند، حکومەتی نوێ دەبێت حکومەتێکی بەھێز و سەقامگیر بێت و خزمەتی ھەموو ئیسرائیلییەکان بکات ھەروھا جەختی لەوەشکردەوە، بە ھەموو شێوەیەک رێگری لە پێشێلکارییەکانی ئێران لە ناوچەکە دەکەن.

