ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا رایگەیاند، بە درێژایی مێژوو ئۆکراین بەشێک بووە لە خاکی روسیا و لە یەک گەل پێکھاتوون، بەڵام ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاوا وەک چۆن لەسەدەکانی رابردوودا چەندین جار ھەوڵی ھەڵوەشاندندنەوە و دابەشکردنی خاکی روسیایان داوە و شکستیان ھێناوە، ئێستاش ھەمان ھەوڵ دەدەن، بەڵام پێویستە ئەو راستییە بزانن کە ھیچ کات لەو ھەوڵانەیاندا سەرکەوتوو نابن و شکست دەھێنن.

پوتن ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین شەڕی دوو وڵات نییە، بەڵکو شەڕی براکوژی و ناوخۆییە و شەڕێکە لە نێوان یەک گەلدا، ھۆکاری سەرھەڵدانیشی ئۆکراینە کە بەھۆی دژایەتیکردنی روسیا و چوونە ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا ویستویەتی ئەو شەڕە لەگەڵ مۆسکۆ بکات.