راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە نھێنی سەردانی ئۆکراینی کرد
هەژار
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە، جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رۆژی ھەینی بە سەردانی نھێنی گەیشتووەتە شاری کیێڤی پایتەخی ئۆکراین و لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆک و وەزیری بەرگری و سەرۆک ئەرکانی سوپای ئۆکراین کۆبووەتەوە، جەختیشیکردووەتەوە کە ھاوکارییە سەربازیی و مرۆییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین بەردەوام دەبن بۆئەوەی بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات.
کۆشکی سپی ئاشکراشیکردوە، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە سەرۆکی ئۆکراینی راگەیاندووە لە داھاتوویەکی نزیکدا کاروانێکی تری ھاوکاری سەربازیی ئەمریکا بە بەھای ٤٠٠ ملیۆن دۆلار دەگاتە ئۆکراین کە ژمارەیەک تانک لە جۆری (تی ٧٢) و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ٢٥٠ مووشەک لەجۆری ھاوک لە خۆدەگرێت.