سعودیە: ترسمان لە زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران ھەیە
ئایار
٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودی
وەزیری دەرەوەی سعودیە، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، سعودیە دەیەوێت پەیوەندیی ئەرێنی لەگەڵ ئێراندا ھەبێت، بەڵام ناکۆکیەکانی ڕیاز و تاران، رێگرن لە کۆبوونەوەی لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران.
وتیشی، سعودیە ترسی لە زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا ھەیە، بەڵام رێککەوتنێکی بە کەموکورتی باشترە لە نەبوونی رێککەوتن.