چین لەبارەی تایوان پەیامێک ئاڕاستەی ئەمریکا دەکات
٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لە گفتوگۆیەکی زۆر کورتدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن ھاوتا ئەمریکییەکەی رایگەیاندووە، ھەڵوێست و ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە بارەی تایوان زۆر مەترسیدارە و پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەری چینە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەمریکا وەک ئێستا بەردەوام بێت لە ھەڵوێستەکانی لەبارەی تایوان، کێشە و ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات و باجێکی قورس دەدات.