دژی بڕیارێکی پوتن خۆپیشاندان لە شارەکانی روسیا بەڕێوەچوو
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
شەوی رابردوو خۆپیشاندانی فراوان لە شارەکانی روسیا بەڕێوەچوو، ھێزە ئەمنییەکانیش سەدان خۆپیشاندەریان لە ناوچە جیاوازەکان دەستگیرکرد.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوە ناحکومییەکان زیاتر لە ھەزار و ٣٠٠ خۆپیشاندەر لە ٣٨ شاری روسیاوە دەستگیرکراون.
ئەو بڕیارەی "پوتن" یەکەمین بڕیاری لەو جۆرەیە لە دوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە، کە ھێزی زیاتر جوڵە پێدەکات و دەبێت حکومەت پارەی زیاتر بۆ بەرھەمھێنانی چەک تەرخانبکات و ٣٠٠ ھەزار ھێزی یەدەگیش بانگھێشتدەکرێن.