ئەڵمانیا: بە مەرج پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی سوریا ئاسایی دەکەینەوە
کوردسات نیوز
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
نێردەی تایبەتی ئەڵمانیا بۆ سوریا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، حکومەتی وڵاتەکەی لەگەڵ گەلی سوریایە و کار بۆ ھاوکاریکردنیان دەکات، بەڵام بەردەوامی بەفشار و سزاکان دەدەن بۆ سەر حکومەتی دیمەشق تا ئەو کاتەی گۆڕانکاری لە ھەڵوێستی حکومەتی سوریا دەبینن.
دوپاتیشیکردووەتەوە، بە مەرج پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریا ئاسایی دەکەنەوە، چونکە ھیچ کاریگەرییەکی نابێت و کێشەکانی ئەو وڵاتە چارەسەرناکات، بەڵکو ھەمان ئەو رەوشە دروستدەکاتەوە کە بووە ھۆی دروستبونی قەیرانی سوریا .