دادگای دادی نێودەوڵەتی یەکەم کۆبونەوەی سەبارەت سکاڵایەکی ئێران دژی ئەمریکا ئەنجامدا
کوردسات نیوز
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
کۆبونەوەکە بەبەشداری نوێنەرانی ھەردوو وڵات بەڕێوەچوو ، بریاریشە تا رۆژی ھەینی بەردەوامیی بە کۆبونەوەکان بدرێت و تێیدا تاوتوێی سکاڵایەکی ئێران دەکرێت کە سەبارەت بە سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە تۆماریکردووە .
دادگای دادی نێودەوڵەتی لە ١٣ ی شوباتی ٢٠١٩ دا ، داواکارییەکی ئەمریکای رەتکردەوە کە سەبارەت بە نایاسایی بوونی سکاڵاکەی ئێران تۆماری کردبوو ، بریاریشیدا بە رەسمی کار لەسەر سکاڵاکەی ئێران بکات .



