ئەردۆغان: پوتن ھەوڵدەدات کۆتایی بە قەیرانی جەنگی ئۆکراین بھێنێت
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
سەرۆک کۆماری تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانییدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا ھەوڵدەدات لە نزیکترین کاتدا کۆتایی بە قەیرانی جەنگی ئۆکراین بھێنێت، وتیشی، تورکیا سیاسیەتێکی ھاوسەنگی ھەیە و گوێ لە ھەردوولا دەگرێت.
ئەردۆغان جەختیشیکردەوە، دەیانەوێت ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین و ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا لە ئەنقەرە کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی گوێیان لێبگرێت، ھەرچەندە دەزانن ئەو بابەتە لەئێستادا ئەستەمە، بەڵام بێھیواش نەبووە لە رێکخستنی دیدارێک لەنێوان ئەو دوو سەرۆکەدا.


