نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیدانەی ئەو تووندوتیژیانە دەکەین بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکرێن
شنیار
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
شنیار
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەچوارچێوەی پشتگیری پڕۆسەی ئاشتی و بەرەوپێشچونەکانی گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە، بەسەرۆكایەتی د.جوان ئیحسان ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) لە ئەستەنبوڵ کۆبوەوە.
دارا خەیلانی لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند: لە کۆبونەوەکەدا پشتگیریمان بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان و تورکیا دووپات کردەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: بانگهێشتنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان گەیاندە سەرۆکی جەهەپە کە سەردانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت سلێمانی بکات.
وتیشی، لەبەرانبەردا سەرۆکی جەهەپە زۆر خۆشحاڵ بوو سەبارەت بە بانگهێشتەکە بۆ هەرێمی کوردستان و جەختمان کردەوە، هاوڕاشبووین كه ههنگاوه سیاسییهكانیان هاوتهریب بێت لهگهڵ بههاكانی سۆشیال دیموكرات، بۆ بهدیهێنانی خۆشگوزهرانی بۆ ناوچهكه و كهمكردنهوهی ئاڵنگارییهكان
"جەختمان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوو حزب کردەوە، هەروەلا هاوڕابوین کە کێشەکان پێویستە بە ئاشتیانە چارەسەر بکرێت"، دارا خەیلانی وادەڵێت.
سەردانی وەفدەکەی یەکێتی لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حزبەکەدایە بۆ پشتگیری و سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان و تورکیا، پێشتریش بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبونەوەی لەگەڵ وەفدێکی پەرلەمانی ئەوروپا بە ئەندامێتی مارتن شیردڤان، هاوسەرۆکی چەپەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا و فایەق یاگزای، نوێنەری دەم پارتی لە کۆنسەی ئەوروپا رایگەیاند، "هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدابووین کە بژاردەی گفتوگۆ بگیرێتەبەر بۆ گەیشتن بە ئاشتی و چارەسەری ناکۆکییەکان و بۆ سەرخستنی ئەم دەرفەتەش هاریکاربووین و بەردەوامیش دەبین لە هەماهەنگییەکانمان".
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکدا بۆ سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، رێکارەکانی جێبەجێکردنی پلانی مۆڵەتی خوێندنی دیاری کردووە و تیایدا مەرج و چۆنێتیەکانی بەخاڵ داناوە.
پزیشکێکی نەشتەرگەری فەرەنسی کە دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر چەندین منداڵ داوای لێخۆشبوون دەکات و وتوێتی: چانسێکم بدەنێ بۆ ئەوەی ببمە "مرۆڤێکی باشتر"
جۆیل لی سکۆرنێک، ئەو پزیشکە نەشتەرگەرەی پێشوو کە تۆمەتبارە بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان و لەلایەن داواکارانی گشتیەوە بە "شەیتان" وەسفکراوە، دوای سێ مانگ دادگاییکردن رایگەیاندووە؛ داوای "هیچ نەرمییەک" لە دادگا ناکات، بەڵکو داوای "هەندێک مرۆڤایەتی" دەکات.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە دادگە بڕیاری خۆی لەم دۆسیەیە دەربکات. تۆمەتبار کە بۆ دواجار لە دادگا بانگهێشت کرا بۆ قسەکردن، رو لە دادوەران وتی: داوای هیچ بەخشینێک لە دادگە ناکەم، بەڵکو تەنها ئەمەوێت مافی ئەوەم پێ بدرێت کە ببمە کەسێکی باشتر و ئەو بەشەی مرۆڤایەتیم بەدەست بهێنمەوە کە زۆر دەمێکە ونم کردووە.
لێسکۆرنێک کە تۆمەتبارە بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر299 نەخۆش کە زۆربەیان منداڵن، پارێزەرەکەی ماکسیم تێسیێر، وتی: جۆیل لیسکۆرنێک نایەوێت خۆی لە سزاکەی بدزێتەوە، بەڵام داواشدەکات کە دادگە ئەو بەڵگانەش لەبەرچاو بگرێت کە لە بەرژەوەندی ئەون".
دادگەی گشتی فەڕەنسا، رۆژی هەینی، داوای 20 ساڵ زیندانی و جێبەجێکردنی کۆمەڵێک رێکاری ئەمنی کردووە بۆ جویل لو سکوارنیک، هەروەها دادگە داوا دەکات کە بەهۆی ئاڵۆزی لە کەسایەتیدا و مەترسیەکانی دووبارەکردنەوەی تاوان، دوای تەواوبوونی سزاکەی لە ژێر چاودێریدا بمێنێتەوە.
دادگە بە تەنیشت بەندکردنیەوە بە 20 ساڵ بۆ هەمیشە پیشەی پزیشکی لە تۆمەتبار قەدەغەدەکات و بەهیچ جۆرێک بۆی نییە لەگەڵ منداڵ کاربکات و ناتوانێت خاوەنداری لە هیچ ئاژەڵێکی ماڵی بکات.
هەروەها داوای لێسەندنەوەی مافە مەدەنی و خێزانییەکانی دەکات بۆ ماوەی 10 ساڵ.
لێکۆڵەران توانیان قوربانییەکانی لو سکوارنیک بدۆزنەوە کە نەخۆش بوون و تەمەنیان بەگشتی 11ساڵ بووە لەو کاتەدا کە دەستدرێژیان کراوەتە سەر.