ڕوسیا ئامادەیە سەبارەت بە رەوشی سوریا پەیوەندی بە ئەمریکاوە بکات
رێبوار
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لەئێستادا لەسەر ئاستی سەربازی پەیوەندیی سنوردارییان لەگەڵ ئەمریکا ھەیە و ھەمیشە بۆ ئەو جۆرە پەیوەندییانە ئامادەن.
روونیشیکردەوە، ئەمریکا بە سیفەتی چاودێر بانگھێشتی کۆبوونەوەکانی ئەستانە کراوە، بەڵام رەتیکردووەتەوە.
ئەمریکا و روسیا وەک دوو وڵاتی خاوەن پێگە لە سوریا لەسەر ئاستی سەربازی پەیوەندییان ھەیە بۆ رێگری لە ھەر بەریەککەوتنێکی سەربازی.



