بەھۆی بۆردوومانێکی ڕوسیا لە ئیدلب ٤٥ تیرۆریستی بەرەی نوسرە کوژران
هەژار
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا کە سەربە سوپای ئەو وڵاتەیە رایگەیاندووە، دوای ماوەیەکی زۆر لە چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر بارەگایەکی سەرەکی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە گوندی شێخ یوسف سەربە پارێزگای ئیدلب، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بارەگاکەیان بۆردوومانکردووە.
ئاشکراشیکردووە، لەو بۆردومانەدا ٤٥ تیرۆریستی بەرەی نوسراوە کوژراون و ژمارەیەکی زۆریشیان برینداربوون و بارەگاکەشیان بە تەواوەتی وێران بووە.



