سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی تایوان پەیامێک ئاڕاستەی چین دەکات
هەژار
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
جۆ بایدن
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەھەموو شێوەیەک خۆیان بەپشتیوان و ھاوکاری تایوانن دەزانن و ئامادەشن لەھەموو دۆخێکدا بەرگری لێبکەن، جەختیشیکردەوە، بەروونی پەیامیان ئاراستەی چین کردووە ئەگەر ھێرش بکاتە سەر تایوان دەستەوەستان نابن و بەھەموو شێوەیەک بەرگری لە تایوان دەکەن.
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی خۆکاندیدکردنەوەشی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی وتی، ھێشتا زووە بۆ بڕیاردان و تائێستاش ئەو بابەتەی یەکلایینەکردووەتەوە و دڵنیا نییە خۆی بۆ خولی داھاتووی وڵاتەکەی کاندید دەکاتەوە یاخود نا.