روسیا رەتیدەکاتەوە ھەوڵی تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتن درابێت
کوردسات نیوز
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
پێشتر رۆژنامەی (زە سەن) لەزاری سەرچاوەیەک لە کۆشکی کرملین ئاماژەی بەوەکردبوو، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە لە مۆسکۆ ھەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی روسیا دراوە و ئۆتۆمبێلەکەی کە لە جۆری ( لیمۆزین)ە بە بۆمب ھێرشیکراوەتەسەر، بەڵام پوتن بەبێ زیان ڕزگاری بووە.
بە پێی ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، لە رابردوودا پێنج جار ھەوڵی تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتن دراوە، ھەربۆیە لەئێستادا گروپێک لە باشترین نیشانشکێنەکانی پاسەوانی دەکەن.



