ئەرمینیا کوژرانی ١٠٥ سەربازی وڵاتەکەی لە پێکدادانەکان لەگەڵ ئازەربایجان راگەیاند
کوردسات نیوز
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
وەزارەتی بەرگری ئەرمینیاش جموجوڵی سەربازانی ئازەربایجانی لە سەر سنورەکانی نێوانیان بە ھۆکاری ھەڵگیرساندنی شەڕەکە لەقەڵەم داوە و راشیگەیاندووە، تائێستا شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە سەر سنورەکان بەردەوامی ھەیە.
بەمەبەستی ڕاگەیاندنی ئاگربەست، " ڤلادیمیر پوتن" سەرۆکی روسیا داوای ھێورکردنەوەی ڕەوشەکەی کردووە.
ھەر لەوبارەیەوە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا شەڕەکەی بە مەترسییەکی راستەقینە ناوبردووە و دەشڵێت گرژییەکان زیاتربوون.



