ھەواڵگری ئەمریکا: ڕوسیا ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری بەنھێنی ناردووە بۆ وڵاتان
کوردسات نیوز
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو بڕە پارەیەی دەزگای ھەواڵگری لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی پێکردووە، تەنھا خەمڵاندنێکی کەمە و ڕوسیا بەنھێنی پارەیەکی زۆری ناردووەو تۆمارنەکراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکەی ھەواڵگری ئەمریکا، باڵیۆزی ڕوسیا لە وڵاتێکی ئاسیایی بەبێ ئەوەی ناوەکەی بھێنێت ملیۆنان دۆلاری بۆ کاندیدێکی سەرۆکایەتی تەرخانکردووە.



