تا ئێستا ٩٤٪ی دەنگەکانی ھەڵبژاردنەکانی سوید جیاکراوەتەوە
کوردسات نیوز
١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، پارتی سۆسیال دیموکرات ٣٠.٥%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە و لە پێشەوەی پارتەکانی ترەوەیەوە.
ھاوکات پارتی رەگەزپەرستەکان ٢٠.٦٪ و مۆدێرات ١٩.١٪ و سەنتەر پارتی ٦.٧٪ و لیبرال ٤.٦٪.
کۆی پارتە بچوکەکان ٢.٢٪ی دەنگەکانیان بەدەستھێناوە، تا ئێستاش پارتی سۆسیال دیموکرات زۆرترین دەنگی بە دەستھێناوە، کە ژمارەیەک کورد لەسەر لیستی ئەو پارتە خۆیان کاندید کردووە.
لەو ھەڵبژاردنەدا ٨ پارت کە نوێنەریان لە پەرلەمان ھەیە لەگەڵ چەند پارتێکی بچوک کێبڕکێ بۆ بەدەستھێنانی زۆرترین کورسی دەکەن.



