روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ: لە مانگی ئابدا ١٥٢حاڵەتی رفاندن و دەستگیرکردن تۆمار کراوە
کوردسات نیوز
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
بە پێی روانگەی سوری، ١٤٤ حاڵەتی دەستگیرکردن و ٨ حاڵەتی رفاندن کە ٤ حاڵەتیان منداڵە لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا تۆمار کراوە. لەو ژمارەیەش ١٠٩ حاڵەتیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا و گروپە چەکدارەکان بوون . ھەروەھا ٩٣ حاڵەتیش لە ناوچەی عەفرین و ١٨ حاڵەت لە ناوچەی باب و جەرابلوس رویداوە.
ھاوکات ١٦ کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشق دەستگیرکراون و لە ناوچەی خۆبەرێوەبەری باکور و رۆژھەڵاتی سوریا ٢١ کەس بە تومەتی جۆراوجۆر دەستگیرکراون.


