زیلینسکی: سوپای ئۆکراین ٢٠٠٠ کیلۆمەتری خاکی وڵاتەکەی کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە
کوردسات نیوز
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
ڤۆلۆدمیر زیلینسکی
"زیلینسکی" سەبارەت بە پێشڕەوی سوپای ئۆکراین لە وتەیەکیدا رایگەیاند، لەم مانگەدا توانیویانە نزیکەی ٢ ھەزار کیلۆمەتر لە خاکی ئۆکراین کۆنتڕۆڵ بکەنەوە، سوپای روسیاش ھەڵدێن و ئەوەش باشترین بژاردەی بەردەمیانە.
"زیلینسکی" ھۆشدریشیدا لەوەی کە سوپای روسیا ژێرخانی ئەو شوێنانە دەکاتە ئامانج کە سوتەمەنی دابین دەکەن و سەرچاوەی گەرمین بۆ وەرزی زستان، داواشی لە وڵاتانی خۆرئاوا کرد سیستمی بەرگری ئاسمانیی زیاتر پێشکەشی ئۆکراین بکەن.
ھاوکات حکومەتی کییڤ رایگەیاند، وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا بە تەواوی لە کارکردن وەستاوە.



