بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا ھۆشداری بە ئێران دەدەن
کوردسات نیوز
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا، راگەیاندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوکرد، پێشنیازی کۆتایی کە پێشکەشی تاران کراوە، زۆرترین نەرمی وڵاتانی ئەوروپا لەبارەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی پیشان دەدات، بەڵام ئێران نایەوێت سوود لەو دەرفەتە دیبلۆماسییە چارەنووسسازە وەربگرێت و لەبری ئەوە بەبێ پاساو بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
ئاماژەیان بەوەشکرد، ھەڵوێستی ئێران ئاسۆی گەڕانەوە بۆ کارکردن بە رێککەوتننامەکەی ساڵی ٢٠١٥ تێک دەدات و گوومانیان لە نیازی ئەو وڵاتە بۆ گەڕاندنەوە بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی ھەیە.



