ھەنگاریا ھۆشداری لە پێشنیازی دیاریکردنی کەمترین نرخ بۆ غازی روسیا دەدات
کوردسات نیوز
٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
پیتەر سیارتۆ وەزیری دەرەوەی ھەنگاریا رەخنەی لە پێشنیازی دیاریکردنی لانی کەمی نرخ بۆ غازی روسیا گرت و رایگەیاند، بیرۆکەیەکی لەو جۆرە لە بەرژەوەندی وڵاتەکەیدا نییە.
وتیشی، بانگەشەی ھەندێک وڵاتی ئەوروپا بۆ دیاریکردنی کەمترین نرخ بۆ غازی روسیا لەوانەیە پەرچەکرداری روسیای لێبکەوێتەوە و دەستبەجێ ھەناردەی غاز بۆ ئەوروپا رابگرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە ئەمرۆ وەزیرانی وزەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کۆببنەوە و تاوتوێی بابەتی دیاریکردنی نرخ بۆ غازی روسیا بکەن.



