کۆریای باکور خۆی بە دەوڵەتێکی ئەتۆمی ناساند
کوردسات نیوز
٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە کاتی ڕاگەیاندنی یاسای ناساندنی وڵاتەکەی وەک دەوڵەتێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی ڕایگەیاند، بە ھیچ شێوەیەک دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی نابن و بەکارھێنانیشی وەک دوا بژاردە دەبێت، ئەگەر ھاتوو مەترسییەک ڕووبکاتە سەر ئاسایشی وڵاتەکەی.
ئاژانسی ھەواڵی کۆریای باکور لە زاری کیم جۆنگ ئون بڵاویکردەوە، لەمڕۆ بەدواوە وڵاتەکەی خاوەنی چەکی ئەتۆمییەوە و بە ھیچ شێوەیەک گفتوگۆ ناکات لەسەر داماڵینی چەکی ئەتۆمی.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشەرعی ناساندنی وڵاتەکەی وەک ھێزێکی ئەتۆمی بایەخێکی گەورەی ھەیە بۆ پێگەی وڵاتەکەی.



