یونسکۆ: ٣٢ ملیۆن کەس لە جیھان نەخوێندەوارن
کوردسات نیوز
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
بە بۆنەی ٨ی ئەیلول (ڕۆژی جیھانیی نەھێشتنی نەخوێندەواری) رێکخراوی یونسکۆ ئامارێکی بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند، لە جیھاندا زیاتر لە ٧٥٠ ملیۆن کەس ناتوانن بخوێنن کە دەکاتە ١٦%ی کۆی دانیشتووانی جیھان، ھەروەک ٣٢ ملیۆن کەسیش توانای نوسین و خوێندنەویان نییە و نەخوێندەوارن.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەھۆی کۆرۆناوە لانیکەم ٢٤ ملیۆن کەس کە ١١ ملیۆنیان ژنن، ناتوانن بچنە بەر خوێندن کە زۆربەیان تەمەنیان لە خوار ١٥ ساڵەوەیە.