بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەران یۆنان دیواری کۆنکرێتی زیاتر لە سنورەکانی دروست دەکات
کوردسات نیوز
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
"تاکیس تیدۆریاکاکۆس" وەزیری پاراستنی ھاووڵاتیانی یۆنان لە میانەی سەردانێکیدا بۆ دورگەی ئیفرۆس ڕایگەیاند، ١٤٠ کلیۆمەتر دیواری کۆنکرێتی و تەلی دڕکراوی زیاد دەکەن بۆ سەر ئەو دیوارە ٤٠ کیلۆمەترییەی کە لەسەر ڕووباری مەریچ دروستکراوە.
وتیشی، حکومەتی یۆنان ئامێری چاودێری ئەلکترۆنی نوێ و بەلەم و فڕۆکەی دیکە بۆ چاودێرکردنی سنورەکانی لەگەڵ تورکیا دابین دەکات، گەڕانەکانیش لە سنورەکە چڕتر دەکرێنەوە و ھێزی زیاتر ڕەوانەی سنورەکان دەکرێت.



