عێراق و سعودیە لێکتێگەیشتنێکیان لە بواری ھاوکاری ئەمنی ئیمزا کرد
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە، دوای ماوەیەکی زۆر لە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لە بواری ئەمنیدا ئیمزا کردووە کە پاراستنی سنورەکان و رێگریکردن بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر و ھەڵاتنی تۆمەتباران و داواکراوانی یاسا، خاڵی سەرەکی لێکتێگەیشتنەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەنجومەنی بریکارانی ئاسایشی نیشتیمانی عێراقیش ئیمزاکردنی ئەو لێکتێگەیشتنەی پەسەند کردووە و بڕیاریشە لە داھاتوودا فراوانتریش بکرێت و زۆر بواری دیکەی ئەمنیش بگرێتەوە.


