راوێژکاری ئەڵمانیا: ئامادەین بە تەواوی دەستبەرداری وزەی روسیا ببین
کوردسات نیوز
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
راوێژکاری ئەڵمانیا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوەوە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی چیتر پشت بە وزەی روسیا نەبەستن و بە پێی ئەو پلانەش کە دایان رشتوە لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ ەوە ، بە تەواوی دەستبەرداری وزەی روسیا دەبن، چونکە ئەڵمانیا کۆگاکانی غازی پڕ کردوە و پێی باشترە سوتەمەنی روسیا بەکار نەھێنێت، ھەروەھا رایگەیاندوە، دەزانن ئەو بڕیارە وادەکات ئەڵمانیا بەقۆناغێکی سەختدا تێپەڕێت، بەڵام ھیوادارن کە ناچار نەبن لەھەندێک کاتدا کارەبا و غاز لە ئەڵمانییەکان ببڕن.