روسیا: ئەمریکا دەیەوێت بە ڕەسمی ببێتە نەیارمان
کوردسات نیوز
٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
سێرگی ریابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ئۆکراین و ھاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئەو وڵاتە و ھەڵسوکەوت و سیاسەتە ھەڵەکانی لە بەرامبەر روسیا، رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبووندایە و بەوەش ئەمریکا دەیسەلمێنێت کە بەرەو ئەوە ھەنگاو دەنێت بە رەسمی ببێتە لایەن و وڵاتێکی نەیاری روسیا.
وتیشی، ھیچ کاتێک روسیا لەگەڵ گەورەکردن و فراوانکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان نییە، بەتایبەتیش پەنابردن بۆ چەکی ئەتۆمی، بەڵام ھەر کاتێک بگەنە ئەو بڕوایەی بوونی روسیا لە مەترسیدایە، ئامادەن چەکی ئەتۆمی بەکاربھێنن.