ئەمریکا بە بەھای زیاتر لە یەک ملیار دۆلار چەک بە تایوان دەفرۆشێت
کوردسات نیوز
٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە گوێرەی گرێبەستەکە ئیدارەی بایدن ڕەزامەندی داوە لەسەر فرۆشتنی چەندین جۆر موشەکی پێشکەوتوو و نوێکردنەوەی سیستمی ڕادارەکانی تایوان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گرێبەستە نوێیە لەگەڵ تایوان، بۆ بەرگریکردنە لە بەرژەوەندییە ئابوری و ئەمنییەکانی واشنتۆن.
لەبەرامبەریشدا وتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە ئەمریکا، ھەڕەشەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستی کرد، لەبەرامبەر ھەر مەترسییەک کە زیان بگەیەنێت بە یەکپارچەیی چین.