ئەمریکا: چین مافی کەمینە موسڵمانەکان پێشێل دەکات
کوردسات نیوز
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
موسڵمانە ئیگورەکان لە کاتی خۆپیشاندان دژی حکومەتی چین
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان مەترسییەکانی ئەوانی پشتڕاستکردەوە، سەبارەت بەتاوان و جینۆسایدی کەمینە مسوڵمانە ئیگۆرییەکان، لە ھەرێمی شینگیانگ لەلایەن دەسەڵاتدارانی چینەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە، بەردەوام دەبن لەسەر فشار دروستکردن لەسەر چین، لەپێنا ئازادکردنی دەستگیرکراوە ئیگۆرییەکان و ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوەکانی ھەرێمەکە.
حکومەتی چین ڕاپۆرتەکە ڕەتدەکاتەوە و بە نایاسایی ناو دەبات و، پێی وایە لەلایەن ئەمریکا و ژمارەیەک لە وڵاتانی خۆرئاواوە ئامادەکراوە.
کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، لە ھەرێمی شینگیانگ ، ئیگۆرییەکان ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدان و توندوتیژی سێکسی دەبنەوە و لەو بارەیەوە بەڵگەی حاشاھەڵنەگریان دەستکەوتووە.