ئەردۆغان: دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ بە سیاسی کراوە
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
جەختیشی کردەوە، پارتی دادو گەشەپێدان لەماوەی ٢٠ ساڵی دەسەڵاتیدا چاکسازی گرنگی ئەنجامداوە لە پێناو بەھێزکردنی دەستەواژەی دەوڵەتی یاسا لە وڵاتدا و گرنگی بە پرسەکانی ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ و مافی ژنان و منداڵان داوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە قسەکانیدا رەخنەی لە بڕیارەکانی دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ گرت و رایگەیاند، دادگاکە بە سیاسیکراوە و نادادپەروەرە لە پرسەکانی پەیوەست بە تورکیا، بەڵام بۆ وڵاتانی گەورەی ئەوروپا وەک فەرەنسا و ئەڵمانیا بڕیارەکانی پێچەوانەن.