وەزیری دەرەوەی سوریا: ئیسرائیل یاری بە ئاگر دەکات
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
میقداد لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، سوریا لە رووبەڕبوونەوەی ھێرشەکانی ئیسرائیل دەستەوەستان نابێت و زوو یان درەنگ ئیسرائیل باجەکە وەردەگرێت، راشیگەیاندووە، وڵاتەکەی لە ھەڵوێستەکانی پاشەکشە ناکات و پێویستە ئیسرائیل گرەو لەسەر گۆڕینی ھەڵوێستی سوریا نەکات.
شەوی رابردوو ئیسرائیل بە دوو ھێرشی مووشەکی ھەردوو فڕۆکەخانەی دیمەشق و حەلەبی لە سوریا بۆردومانکرد، بەوتەی سەرچاوەکانیش لە ھێرشەکاندا چەند ئامانجێکی سەربازی کراونەتە ئامانج.