یەکێتیی ئەوروپا پێدانی ڤیزای بە ھاووڵاتیانی روسیا راگرت
کوردسات نیوز
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
جوزیف بۆرێل بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چیتر ناکرێت پەیوەندیەکانیان لەگەڵ روسیادا وەک پێشتر بمێنێتەوە، بۆیە زۆر گرنگە کە ئەو رێککەوتنە چیتر کاری پێنەکرێت و پێدانی ڤیزای ئەوروپا بە ھاوڵاتیانی روسیا رادەگیرێت.
بۆرێل راشیگەیاند، نایانەوێت بە تەواوەتی پەیوەندی لەگەڵ روسیادا بپچرێنن، بۆیە پێدانی ڤیزا بەچەند کەسێک و بواری تایبەت ھەر دەمێنێت، بەڵام بە تێچویەکی زیاتر و ماندوبوونێکی زۆررتر.