رۆژی شەممە ناسا مووشەکەکەی ئاڕاستەی سەر مانگ دەکات
کوردسات نیوز
٣١ی ئابی ٢٠٢٢
لێپرسراوانی ئاژانسی گەردووناسی ئەمریکا "ناسا" رایانگەیاند، رۆژی شەممە دووەم ھەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ھەڵدانی مووشەکەکەیان بۆ سەر مانگ.
راشیانگەیاندووە، مووشەکەکە کە درێژییەکەی ھێندەی بینایەکی ٣٢ قاتە و لە ناوەندی کێنیدی لە ویلایەتی فلۆریداوە ھەڵدەدرێت، گەشتەکەی ماوەی نزیکەی شەش ھەفتە دەخایەنێت و دواتر دەگەڕێتەوە سەر زەوی.
بڕیاربوو رۆژی دووشەممەی رابردوو ناسا لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "ئارتێمیس ١" مووشەکەکەی ئاڕاستەی مانگ بکات، بەڵام بەھۆی بوونی کێشەی تەکنیکییەوە پڕۆسەکە ھەڵوەشایەوە.