لە درەنگای شەوی رابردوەوە و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی چڕ بۆ دەستگیرکردنی لێپرسراوان وکەسایەتییە دەستڕۆشتوەکانی بەغداد دەستیپێکردوە، بە تۆمەتی گەندەڵی، میدیاکانی حێراق دەڵێن ئۆپراسیۆنەکە بە فەرمانی رەسمی سەرۆک وەزیرانی عیراقە.
بە گوێرەی میدیاکانی عیراق و ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، ئۆپراسیۆنەکە بەردوامی هەیە و دژەتیرۆری عیراق هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی ژمارەیەک لێپرسراو و کاربەدەست بە تۆمەتیئ گەندەڵی دەستگیرکراون، هەروەها بە چەکی قورس و تانک و زرێپۆش بڵاوە بە هێزەکان کراوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
بە گوێرەی زانیاریەکان تا ئێستا دەیان لێپرسراو و کاربەدەستی حکومی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەناو ئەو کەسانەدان کە دەستگیر کراون، بەڵام تا ئێستا بە رەسمی ناوی هیچ کەسێک بەڕەسمی ئاشکرا نەکراوە.
ئەم ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنە بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی بەشێکە لە هەوڵەکانی عەلی زەیدن سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران، وەک ئەوەی خۆی ئاماژەی پێ کردبوو کاری لە پێشینەی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵییە.
سەرەتای دەستپێکردنی ئەم ئۆپراسیۆنە دەگەڕیتەوە بۆ دەستگیرکردنی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت، کە مانگی رابردوو دەستگیرکرا و دەسەڵاتی دادوەری عیراق ئاشکرای کرد، دەستیان بەسەر بڕی زیاتر لە 85 ملیۆن دۆلاردا گرتووە لە سامانەکەی و بەشێکی زۆری ئەم پارانە بە شێوەی نەختینە لەناو ماڵەکان و لەناو چاڵدا لە قوڵایی چوار مەتر لەژێر زەویدا شاردرابوونەوە.