حکومەتی سوریا گەمارۆی بە سەر دوو گەڕەکی کوردنشینی حەلەب سەپاندووە
٢٧ی ئابی ٢٠٢٢
لەیلا حەسەن ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی تەندروستی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، پشتڕاستیکردەوە، ئەو گەمارۆیەی کە لەلایەن ھێزەکانی"فیرقەی چوار"ی حکومەتی دیمەشق بەسەر ئەو دوو گەڕەکەدا سەپێندراوە، دەبێتە ھۆی کەمی دەرمان لە دەرمانخانەکان، وتیشی، ئەگەر گەمارۆکە بەردەوام بێت، دەرمان لە دەرمانخانەکان نامێنێت و خەڵک بەزەحمەت دەتوانن دەرمان بۆ نەخۆشەکانیان دابین بکەن.
زیاتر لە ٢١٦ ھەزار کەس لە پێکھاتە جیاوازەکان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفی حەلەب دەژین، کە بەھۆی ئەم گەمارۆیەوە رووبەڕووی کەمی خۆراک و سوتەمەنی و دەرمان بوونەتەوە.