ئیسرائیل ھۆشداری دەدات لە ئیمزاکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران
٢٦ی ئابی ٢٠٢٢
سەرۆکی موسادی ئیسرائیل رایگەیاندووە، دەرفەتی ئیمزاکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی لەنێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا لەسەدا ١٠٠ نزیک دەبێتەوە، ئەوەشی بە کارەساتی ستراتیژی ناو بردووە.
راشیگەیاندووە، تەنھا بە ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە و ھەڵگرتنی سزاکان لەسەر ئێران سەدان ملیار دۆلار دەچێتە ئێرانەوە و رێگە بە ئێرانیەکان دەدات تواناکانیان زۆر بەھێز بکەن و ببنە خاوەن چەکی ئەتۆمی.