گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا زیاتر لە ٢٣ تریلیۆن دۆلار زیانی بە ئابووری جیھان گەیاندووە
کوردسات نیوز
٢٦ی ئابی ٢٠٢٢
بەپێی راپۆرتێکی گاردیانی بەریتانی، ماوەی چەند ساڵێکە شەپۆلێکی بەھێزی گەرما و وشکەساڵی و بەبیابانبوون سەریھەڵداوە و بووەتە ھۆی گۆڕانکارییەکی زۆر لە کەشوھەوادا، ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر زۆربەی وڵاتانی جیھان دروستکردووە بە تایبەتیش لە ھندستان و نیمچەدوورگەی عەرەبی و ئەفریقا.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ئامارێکی رەسمی زیانی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا لەسەر ئابووری جیھان تائێستا گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٣ تریلیۆن دۆلار.