بەھۆی شەپۆلێکی بەھێزی لافاوەوە لە ئەفغانستان ٢٠ کەس گیانیان لە دەستدا
کوردسات نیوز
٢٢ی ئابی ٢٠٢٢
سەرچاوەکانی ھەواڵ ئاشکرایان کردووە ، لە ویلایەتی لوکەر لە خۆرھەڵاتی ئەفغانستان بەھۆی شەپۆلێکی بەھێزی باران بارینەوە لافاو دروست بووە و بۆتە ھۆی گیان لەدەستدانی ٢٠ کەس و برینداربونی ٣٠ کەسی تر .
ھاوکات ٣ ھەزار خانوو روخاون و ژمارەیەکی زۆر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانیش زیانی گەورەیان بەرکەوتووە ، تیمەکانی فریاکەوتنیش چەندین خێزانیان لە ناوچە زیان لێکەوتووەکان گواستۆتەوە .
بلال کەریمی وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستانیش داوای لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کردووە ھاوکاری پێشکەشی قوربانیانی لافاوەکە بکات .