ھیومان رایتس وۆچ: ژیانی خەڵکی مەدەنی لە باکوری سوریا لەمەترسیدایە
کوردسات نیوز
٢٠ی ئابی ٢٠٢٢
ڕۆژاوای کوردستان.
ئادەم کۆگل، جێگری بەڕێوەبەری رێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاندوە، تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک ئەو وڵاتە لە سوریا، لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیاندا خەڵکێکی زۆری مەدەنیان کوشتووە و بە ھەڕەمەکیش خەڵکیان دەستگیرکردووە، وتیشی، شەڕ و ململانێکان ڕەوشی مرۆیی ملیۆنان کەس لە باکوری سوریا خراپتر دەکات، ھەروەک نیگەرانیشی لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی داعش لە ناوچەکە دەربڕی.