ماکرۆن: پوتن ھەوڵدەدات ئیرادەی داگیرکاری خۆی بەسەر ئەوروپادا بسەپێنێت
٢٠ی ئابی ٢٠٢٢
سەرۆکی فەرەنسا لە رێورەسمی یادی ٧٨ ساڵەی دابەزینی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە باشوری فەرەنسا کە لە لەلایەن نازییەکانەوە لە جەنگی جیھانی دووەم داگیرکرابوو، وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، لەکاتی ھێرشی دڕاندنەی پوتن بۆ سەر ئۆکراین، شەڕ تەنھا چەند سەعاتێک لە سنورەکانی ئەوروپاوە دووربوو.
وتیشی، پوتن ھەوڵدەدات ئیرادەی داگیرکاری خۆی بەسەر ئەوروپادا بسەپێنێت و دێوزمەی گیانی تۆڵەکردنەوە بچێنێت، ئەوەش پێشێلکردنی ئاشکرای سەلامەتی وڵاتانە.